پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی دەنگدان لەسەر کاندیدانی چوار جێگری سەرۆک وەزیران و پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکانی کابینەی حکومەتەکەی عەلی زەیدی دانیشتنێکی تایبەت ئەنجام دەدات.
کارنامەی کۆبوونەوەکە متمانەدان بە چوار جێگرەکەی سەرۆک وەزیران و پەسەندکردنی هێنانەکایەی چەند وەزارەتێکی نوێ (لەوانە وەزارەتی ئابووریی دیجیتاڵی) لەخۆ دەگرێت، هاوکات پێداگری دەکرێت لەسەر پڕکردنەوەی سەرجەم وەزارەتەکان بە هاوبەشیی پێکهاتە و کوتلە سیاسییەکان.
کاندیدانی پۆستی جێگرانی سەرۆک وەزیران:
د. فارس بریفکانی: پارتی دیموکراتی کوردستان
لەیس قەیس خەزعەلی: بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق
موحسین مەندەلاوی: هاوپەیمانی ئەساس
د. محەممەد عەلی تەمیم: حیزبی تەقەدووم
کاندیدانی پۆستی وەزارەتەکان:
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن: ڕێباز محەممەد حەملان (پارتی دیموکراتی کوردستان)
وەزارەتی بەرگری: نایف شەممەری (هاوپەیمانی حەسمی وەتەنی)
وەزارەتی ناوخۆ: یاسر سخێل مالیکی (هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا)
وەزارەتی لاوان و وەرزش: د. سەفا مەهدی ساڵح کینانی (ڕەوتی حیکمە)
وەزارەتی خوێندنی باڵا: پ. د. حەیدەر بەهائەدین سابیر (هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا)
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: محەممەد مووسەوی (کوتلەی سادقون)
وەزارەتی پلاندانان: قوتهیبه غازی حهمیدی (هاوپەیمانی عەزم)
وەزارەتی ڕۆشنبیری: یاسین عیساوی (هاوپەیمانی عەزم)
وەزارەتی ئابووریی دیجیتاڵی: د. محەممەد ساحێب دەراجی (خەدەمات / کەتائیبی ئیمامی عەلی)
وەزارەتی گەشتوگوزار و شوێنەوار: عەلی دەخیلی (مونتەسیروون / کەتائیبی سەیدولشوهەدا)
وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری پێکهاتەکان: محەممەد سەمعان ئاغا (بەرەی تورکمانی)
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: روئا عامر سالم (سەربەخۆ)
ئەم دانیشتنە هەنگاوێکی سەربەخۆ و یەکلاکەرەوەیە بۆ بەتاڵنەکردنەوەی جومگە سەرەکییەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و کۆتاییهێنان بە دروستکردنی پەیکەری نوێی حکومەت.
