بڕی پێدانی دۆلار بە گەشتییاران ئاشکرا کرا

بانکی ناوەندی: دوومانگ جارێک تا ٢٠٠٠ دۆلار بە گەشتیاران دەدرێت و لە ساڵێکدا ٦ جار ڕێگەی پێدەدرێت
بانکی ناوەندیی عێراق ڕێکار و ڕێنمایی نوێی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران ڕاگەیاند، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی پرۆسەی دابینکردنی دراوی بیانی و ڕێگریکردن لە خراپبەکارهێنانی.
بەپێی بڕیارە نوێیەکەی بانکی ناوەندی، هەر گەشتیارێک دەتوانێت بەپێی پێویستی لە ماوەی دوو مانگدا جارێک بڕی ٢,٠٠٠ دۆلار بە نرخی فەرمی لە بانک و کۆمپانیا ڕێگەپێدراوەکان وەربگرێت، بە جۆرێک کە لە ماوەی ساڵێکدا بەرزترین ڕێژەی وەرگرتنی دۆلار ٦ جار دەبێت بۆ هەر هاووڵاتییەک.
ئەم ڕێکارانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بانکی ناوەندی دێن بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕی دراو، کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی خستنەڕووی دۆلاری نەقد و دڵنیابوونەوە لەوەی دۆلاری پاڵپشتیکراو تەنها دەگاتە دەستی گەشتیارانی ڕاستەقینە.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە