یەکێک لە کێشە بزار و بێزارکەرەکان کە زۆرینەی شۆفێران لە جیهاندا پێوەی دەناڵێنن، ئەوەیە کە مەکینەی ئۆتۆمبێل لە کاتی لێخوڕینی ئاساییدا بەبێ هیچ کێشەیەک کار دەکات، بەڵام یەکسەر دوای وەستان لە بەردەم ئاراستەکان یان لە ناو جەنجاڵی ترافیکدا، مەکینەکە بە شێوەیەکی لەناکا دەکوژێتەوە.
لێرە هۆکارەکان دەخەینەروو:
١. تێکچوون یان پیسبوونی ڕێڕەوی ڕێکخستنی هەوا (IAC)
سێنسەری کۆنتڕۆڵکردنی هەوا (IAC) بەرپرسە لە ڕێکخستنی بڕی ئەو هەوایەی کە دەچێتە ناو مەکینە کاتێک پێ لە گازی ئۆتۆمبێل هەڵناگرێت (لە کاتی وەستانی تەواودا). کاتێک ئەم سێنسەرە بە پاشماوەی کاربۆن و ڕۆن پیس دەبێت، یان مۆتۆرەکەی تێکدەچێت، کۆمپیوتەری ئۆتۆمبێل کۆنتڕۆڵی خێرایی لەدەست دەدات و مەکینەکە دەکوژێتەوە.
- چارەسەر: خاوێنکردنەوەی سێنسەرەکە بە بژاری تایبەت، پشکنینی تەنە ئەلیکترۆنییەکەی، یان گۆڕینی لە کاتی سوتانی دا.
٢. پیسبوون یان تێکچوونی حەساسی شفت (حەساسی عمود الكرنك)
ئەم حەساسە ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە چاودێریکردنی خێرایی سووڕانەوەی مەکینە و ناردنی زانیاری بۆ کۆمپیوتەر بۆ دیاریکردنی کاتی دروستی تەقینەوە و سووتان. کۆبوونەوەی تۆز و خۆڵ یان برادەی پۆڵا لەسەر سەری حەساسەکە دەبێتە هۆی پچڕانی نیشانەکان و کوژانەوەی دەستبەجێی مەکینە.
- چارەسەر: خاوێنکردنەوەی بە وریایی، پشکنیینی وایەرەکان، یان گۆڕینی بە پارچەی ڕەسەن لە کاتی تێکچوونیدا.
٣. کێشە لە شەمعەکانی سووتان (البواجی)
شەمعەکان (شمعات الاحتراق) بەرپرسن لە دروستکردن و دابینکردنی پریشکی کارەبایی بۆ سووتاندنی تێکەڵەی هەوا و سووتەمەنی. لە کاتی وەستاندا، ئەگەر شەممەکان کۆن یان تێکچووبن، پریشکەکان بەرھەم نایەن و مەکینە هاوسەنگییەکەی لەدەست دەدات و دەکوژێتەوە.
- چارەسەر: پشکنینی پاشماوەی کاربۆن لەسەریان و گۆڕینیان بە پێی خشتەی کاتیی پێشنیارکراوی کۆمپانیا.
٤. دابەزینی پەستانی سووتەمەنی (بنزین)
مەکینە لە کاتی وەستاندا پێویستی بە بڕێکی ورد و دیاریکراو لە بنزین هەیە. ئەگەر پەمپی بنزین لاواز بێت، یان فلتەری بنزین گیرابێت، پەستانی بنزین دابەزێت، ئەوا بڕی پێویست ناگاتە ژووری سووتان و مەکینەکە لەناکا دەکوژێتەوە.
- چارەسەر: پێوانەکردنی پەستانی بنزین بە ئامێری تایبەت، گۆڕینی فلتەری بنزین، یان پشکنینی پەمپی بنزین و هێڵەکانی گواستنەوەی.
ئامۆژگاریی گرنگ بۆ شۆفێران
پسپۆڕان جەخت لەوە دەکەنەوە کە فەرامۆشکردنی ئاماژەی “پشکنینی مەکینە” (Check Engine) لەسەر داشبۆرد هەڵەیەکی مەترسیدارە. چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەرەتادا پارە و کاتێکی زۆر دەگەڕێنێتەوە و سەلامەتیی ڕێگاوەرد گیان و ئۆتۆمبێلتان دەپارێزێت.
