بڕیارێک لەبەرژەوەندی خوێندکاران دەرکرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا داشکاندنی نوێی بۆ کرێی خوێندنی پاراڵێڵ و ئێواران ڕاگەیاند.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦ – ٢٠٢٧) دەرکرد، کە تێیدا ئاسانکاری و داشکاندنی بەرچاو بۆ کرێی خوێندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکاندا دەکرێت.

بەپێی فەرمانێکی وەزاری کە بە واژۆی د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچووە، بڕیارەکە چەند ئاسانکارییەکی گرنگ بۆ خێزانەکان لەخۆ دەگرێت:

بەپێی بڕیارەکە، ئەو خێزانانەی دوو قوتابی یان زیاتریان لە سیستەمی خوێندنی پاراڵێڵ یان ئێواران هەبن، لەخۆشبوون بۆ هەریەکەیان بە ڕێژەی (٥٠٪) لە کرێی خوێندن سوودمەند دەبن، بەهەمان شێوەی ساڵی پێشوو.

هاوکات بڕیار درا بە داشکاندنی بڕی پارەی داواکراو لەدوای داشکاندنی ڕێژەی (٤٥٪) لە کرێی خوێندن بۆ ئەو ئەندامانەی خێزان کە سێ قوتابی یان زیاتریان هەبێت.

ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی پشتگیریکردنی قوتابیان و کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی لەسەر شانی خێزانەکاندا هاتووە بۆ ساڵی نوێی خوێندن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە