تەواوی بریکارەکانی خۆراک لە سلێمانی ئاگادار کرانەوە

تەواوی بریکارەکانی خۆراک لە سلێمانی ئاگادار کرانەوە کە سبەینێ پێنجشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک بکەن بۆ رادەستکردنی پارەی سەبەتەی خۆراکی شەشەم، هۆشداریش لە هەر دواکەوتنێک دەدات.

بەپێی ئاگاداریەکی بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی تیایدا هاتووە: ئاگاداری بریکارەکانی بنکەکانی (261، 262، 263، 264، 265، 266، 267، 268، 269+ 270+ 291)ی ناوشار دەکەنەوە کە رۆژی پێنجشەممە 15ی تشرینی یەکەم، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن، بەمەبەستی رادەستکردنی بڕی پارەی سەبەتەی خۆراکی شەشەم بۆ ساڵی 2026 بە داتای مانگی ئەیلوول.

ئاماژە بەوەش کراوە کە دوامۆڵەت بۆ رادەستکردنی سەرجەم کۆدەكانی ناو شار تا چوارشەممەی داهاتوو 21ی ئەم مانگە دەبێت.

مەرجەکانی هێنانی پارە و بەڵگەنامەکان:
بڕی پارەکە بە شێوەی کاش لەلایەن بانکی جنوبی إسلامی وەردەگیرێت.
پێویستە بریکارەکان کارتی بانکی و کۆپییەکی کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیان بهێنن.

دەشڵێت: هەر بریکارێک لە ماوەی دیاریکراودا ئامادە نەبێت و دوا بکەوێت لە هێنانی پارەی خۆراك، لەسەر بڕیاری بەغدا غەرامە و سزا دەدرێت بەپێی یاسا.

 

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە