بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی جێبەجێ نەکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، بڕیاری لابردنی گومرگی لەسەر مادە خۆراکییەکان و دەرمان کە لەلایەن بەغداوە دراوە، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم بە ڕووداوی ڕاگەیاند: بڕیاری لابردنی گومرگی لەسەر مادە خۆراکییەکان و دەرمان کە لەلایەن بەغداوە دراوە، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
باسی لەوەشکرد: پێویست بوو ئەم بەخشینە لە باج هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ئێستا سیستمی گومرگیمان تەواو نەکراوە و ئەسیکۆدا جێبەجێ نەکراوە، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا مادە خۆراکییەکان و دەرمانی هاوردەکراو لە باجی گومرگی ببەخشرێن.
