ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دوو پرس تاووتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و گفتوگۆ لەسەر دوو پرس دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا کە بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بەڕێوەدەچێت، تیایدا شاندی دانووستانکاری هەرێم ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق دەربارەی پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 دەخەنەڕوو.

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، بەپێی زانیارییەکان، تاووتوێی پێشنیازێکی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێت، کە تایبەتە بە لێخۆشبوونی ڕێژەی سەدا 75 لە سزای دواخستنی پارەی بەشداری مانگانەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ ئەو خاوەن کارانەی کە لەماوەی 90 ڕۆژی کاردا سەرجەم قەرزەکانیان بە یەکجاری دەدەنەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە