ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٥٠ پارچە زەوی لە سەیدسادق دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە تیروپشکی وەرگرتنی ٢٥٣ پارچە زەوی لە شارۆچکەی سەیدسادق ئەنجام دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، تیروپشکەکە کاتژمێر ٩ی بەیانی ئەمڕۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیری سەیدسادق بەڕێوەدەچێت و ٢٥٣ کەس لەخۆدەگرێت.

لیستی کەسانی بەشدار لە تیروپشکەکە پێکهاتووە لە:

  • ٢٢٣ کەس لە فەرمانبەران و خانەنشینان.
  • ٢٢ کەس لە زیندانییە سیاسییەکان.
  • ٨ کەس لە وەرثەی شەهیدان.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تیروپشکەکە بە چاودێری نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی شاری سەیدسادق ئەنجام دەدرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە