کێشە لە ڕیخۆڵەباریکەدا بۆچی دەبێتە هۆی کەمخوێنی و دابەزینی کێش؟

ئەرکی سەرەکیی ڕیخۆڵەباریکە بریتییە لە هەڵمژینی ڤیتامین، ئاسن و ماددە خۆراکییەکان دوای ئەوەی لە گەدەدا هەرس دەبن.
 
کاتێک ڕیخۆڵەباریکە تووشی هەوکردن یان هەستیاری دەبێت:
• تێکچوونی دیوارەکانی ڕیخۆڵە: ڕووی ناوەوەی ڕیخۆڵە توانای هەڵمژینی خۆراکی نامێنێت.
• نەمانی توانای مژینی ئاسن: کەمیی ئاسن دەبێتە هۆی کەمخوێنییەک کە بە حەبی ئاسن چاک نابێتەوە، چونکە ڕیخۆڵەکە ناتوانێت هەڵیبمژێت.
• دابەزینی کێش: بەهۆی ئەوەی پرۆتین، چەوری و ڤیتامینەکان هەڵنامژرێن، کەسەکە ڕۆژ بە ڕۆژ کێشی دادەبەزێت و بێهێز دەبێت .
 
ئەگەر کەمخوێنیی بەردەوامت هەبوو، پێویستە ڕیخۆڵەباریکەت بپشکنرێت .
 
دکتۆر هاوار حەسەن نەقشبەندی
•پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مەمک، غودە، کۆئەندامی هەرس و ناظور
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە