سوودانی 210 ترلیۆن قەرزی بۆ حکومەتی ئێستا بەجێهێشتووە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق ڕایگەیەنێت کە محەمەد سوودانی حکومەتەکەی بە 210 ترلیۆن دینارەوە ڕادەست کردووە.

یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند حکومەتی ئێستا بارودۆخێکی دارایی قورس و قەرزێکی زۆری وەرگرتووە، لە کاتێکدا داهاتی نەوتی عێراق کەم بووەتەوە.

کیلابی ڕاشیگەیاند، مستەفا کازمی حکومەتی بە 70 ترلیۆن دینارەوە ڕادەستی محەمەد سوودانی کردووە، بەڵام سوودانی حکومەتەکەی تا بە نزیکەی 210 تریلیۆن دینار قەرزەوە ڕادەست کردووە.

ئوەشی خستەڕوو کە پشتبەستنی زۆری بودجەی عێراق بە داهاتی نەوت، لەگەڵ کێشەکانی فرۆشتنی نەوت، فشارێکی گەورەی دارایی دروست کردووە و توانای حکومەت بۆ دابینکردنی پابەندییە دارایییەکان و مووچەکان دەخاتە ژێر مەترسی.

کیلابی داوای کردووە لەسەر لایەنە بەرپرسانەکان لە کۆکردنەوەی ئەم قەرزانە و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی لێکۆڵینەوە بکرێت، و هەنگاوی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانەی بە بەفیڕۆدانی پارەی گشتی و ئەنجامدانی پڕۆژە بە تێچووی زیاتر پەیوەندیدارن، وەربگیرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە