بە گران بوونی دۆلار 20%ی مووچە كەم دەبێتەوە

دوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، فەرمانبەر و هاووڵاتی زیاتر لە 20%ی جیاوازی مووچە لەئەستۆ دەگرێت.

عه‌باس مالكی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی (ده‌وڵه‌تی یاسا) له‌ لێدوانێكدا بۆ (المركز الخبری الوگنی) دەڵێت: واژۆی په‌رله‌مانتارانمان كۆكردوه‌ته‌وه‌ بۆ سازدانی دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار.

دەشڵێت: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌بێت، ده‌وڵه‌مه‌ند بن یاخود هه‌ژار.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، هاووڵاتی زیاتر لە 20%ی جیاوازیی مووچە لەئەستۆ دەگرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە