وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ ڕادەگەیەنێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بڕیارە سبەی یەکشەممە، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکان (زانکۆلاین) ڕابگەیەنێت.
بۆ ئەم مەبەستە، وەزارەتەکە بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن ناردووە تاوەکو ئامادەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی تایبەت بە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان بن.
ڕێکەوت: ڕۆژی یەکشەممە (٤ی ١٠ی ٢٠٢٦)، کاتژمێر (١٢:٠٠)ـی نیوەڕۆ لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، هۆڵی ڤیدیۆ کۆنفرانس.
