ئەردۆغان: تورک و کورد و عەرەب وەک سوپای سەڵاحەدین یەکدەگرین

سەرۆک کۆماری تورکیا لە باكوری كوردستانەوە دڵنیایی دا “ڕێگە نادەن کەس ببێتە بەربەست لە بەردەم تورکیای بێ تیرۆر” و وتی: تورک و کورد و عەرەب وەک سوپای سەلاحەدین یەکدەگرین بۆ گەیشتن بە ئاشتی.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ شەممە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی نەخۆشخانەی شاری شەنگەلورفا ئاماژەی بەوەکرد، کە ئامانجیان گەیشتنە بە ڕۆژێک کە تیایدا ئاشتی و خۆشگوزەرانی جێگەی پێکدادان بگرێتەوە.

جەختی کردەوە، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن کەس ببێتە بەربەست لە بەردەم ئامانجەکەیان بۆ بنیاتنانی تورکیایەکی بێ تیرۆر.

ئاماژەی بەوەدا، کە ماوەی 2 ساڵە بەهۆی ئەو پرۆسەیە، خەم و شیوەن لە ماڵاندا کەم بوەتەوە. هەروەها بەڵێنیدا کە بە وردی چاودێریی دۆسیەی گەندەڵی دەکەن و هەر کەسێک سامانی گشتی بە نایاسایی بەکار بهێنێت، ڕوبەڕوی دادگای دەکەنەوە بۆ ئەوەی متمانەی ئابووریی وڵاتەکە تێکنەچێت.

ئەردۆغان لە بارەی یەکێتیی نەتەوەکانەوە وتی، “ئێمە وەک تورک و کورد و عەرەب یەکدەگرین وەک چۆن سوپای سەلاحەدین ئەیوبی 838 ساڵ لەمەوبەر قودسی لە دەستی خاچپەرستان ڕزگار کرد”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە