گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ نەجەف دەستیانپێکردەوە

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ شاری نەجەف دەستیان پێکردەوە، بەڵام ئەم بڕیارە هێڵی ئاسمانی ماهانی ئێرانی ناگرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵە حکومییەکان بۆ ئاسانکاریکردن بۆ جووڵەی گەشتیاران و ئەو زیارەتکارانەی دێنە عێراق یان لێی دەردەچن و پشتگیریکردنی لایەنە مرۆیی، و چارەسەری، گەشتیاری و خوێندن، بە بەدواداچوونی بەردەوامی عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دۆسیەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیا ئاسمانییەکانی ئێرانن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف و بۆ ئەو مەبەستەش زنجیرەیەک پەیوەندی و بەدواداچوون لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدرا.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەم هەوڵانە بوونە هۆی گەیشتن بە رێککەوتنێک کە رێگە دەدات بە ئەنجامدانی 40 گەشتی ئاسمانی رۆژانە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفەوە و بۆی بۆ کۆمپانیا ئاسمانییەکانی ئێران، بەدەر لە کۆمپانیای ماهان.
لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لەو وەڵامە ئەرێنییەی حکومەتی ئەمریکا دەکات بۆ هەوڵە عێراقییەکان، و هاوکارییەکەیان لە پێدانی لێخۆشبوونی داواکراو، کە ئەمەش بەشدار دەبێت لە چارەسەرکردنی ئەم دۆسیەیە و ئاسانکاریکردن بۆ جووڵەی زیارەتکاران و گەشتیاران، بەتایبەت ئەو حاڵەتانەی کە پەیوەندییان بە چارەسەرکردن و زیارەتی ئایینی و گەشتیارییەوە هەیە.

ڕاشیگەیاند، ئەم هاوکارییە گرنگی گفتوگۆ و تێگەیشتن لە چارەسەرکردنی دۆسیەکانی خاوەن ڕەهەندی مرۆیی نیشان دەدات، و جەخت لەوە دەکاتەوە کە کەناڵە دپلۆماسییەکان و پەیوەندییە بەرپرسیارەکان دەتوانن چارەسەری کردی بدۆزنەوە کە ڕەچاوەی بەرژەوەندی خەڵک و پێداویستییەکانیان بکات.

عەلی زەیدی جەختیکردەوە کە جووڵەی فڕۆکەوانی تەنها جووڵەی گواستنەوە نییە لە نێوان دوو فڕۆکەخانەدا، بەڵکو پردێکە بۆ پەیوەندی نێوان گەلان؛ لەنێو گەشتیاراندا نەخۆش هەن کە چاوەڕێی گەیشتن بە شوێنی چارەسەرکردنن، یان زیارەتکارانی مەزارگە پیرۆزەکان، یان ئەو خێزانانەی کە چاوەڕێی بینینی خێزانەکانیان دەکەن بە ئاسانی، لەگەڵ ئەو گرنگییەی کە ئەم جووڵەیە هەیەتی بۆ گەشتیاری و ئابووری و پەیوەندی کۆمەڵایەتی.

جەختی لەوە کردەوە کە عێراق لە پەیوەندی و هاریکارییە دەرەکییەکانیدا لە بەرژەوەندی گەلەکەیەوە دەست پێدەکات، و لەسەر بنەمای پەرۆشی بۆ دروستکردنی پەیوەندی هاوسەنگ و ئەرێنی لەگەڵ وڵاتە جیاوازەکان، و بەکارهێنانی ئەم پەیوەندییانە بۆ ئاسانکاریکردنی ژیانی خەڵک و بەردەوامبوونی پەیوەندی نێوان گەلان.

عەلی زەیدی بەدواداچوونی بەردەوام دەبێت بۆ ئەو دۆسیانەی کە ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە ژیانی هاووڵاتیان و زیارەتکارانەوە هەیە و کارکردن لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم جووڵەی گواستنەوە و فڕۆکەوانی، بە شێوەیەک کە خزمەتی عێراق بکات و بەرژەوەندی گەشتیاران بپارێزێت و هاوکاری و پەیوەندی مرۆیی نێوان گەلان بەهێزتر بکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە