زۆرترین بڕی باران لە چەمانکێ  باریوە

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، شەپۆلێکی بارانی پایزی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بە تایبەت لە پارێزگای دهۆک ڕێژەیەکی بەرچاوی بارانبارین تۆمار کرا.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی پارێزگای دهۆک، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ناحیەی چەمانکێ بە ١٦ ملیمەتر باران بەرزترین ڕێژەی بارانبارینی تۆمارکرد لە پارێزگای دهۆک، دوای ئەو، ئامێدی بە ١٤ ملم و شێلادزێ بە ١٣.٥ ملم لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا هاتن، هەروەها مانگێش ١٢ ملم و هەریەک لە بامەرنێ، دێرەلووک، سەرسەنگ و ئەتریش ١١ ملم بارانیان لێ باریوە.

لە ناوەندی ڕێژەکاندا، کانی ماسێ ٨ ملم، شێخان و فەیدی هەریەکە ٧ ملم، دینارتە و بجیل هەریەکە ٦.٥ ملم، سەنتەری شاری دهۆک ٦.١ ملم و سیمێل ٥.٦ ملم بارانیان لێ باریوە، لە کاتێکدا لە زاخۆ تەنیا ١.١ ملم، گردەسین ٢.١ ملم، باتیل ٢ ملم، دەرکار ٢.٤ ملم، باتیفا ٣ ملم و بەردەڕەش ٣.٣ ملم باران باریوە.

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بۆ سبەینێ شەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران هەیە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە