پەرلەمانی عێراق داوا دەکات ماوەی بەسەرچوونی باڵانسی مۆبایل بۆ سێ مانگ درێژ بکرێتەوە

لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق، لە میانی میوانداریکردنی سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن (CMC)، ڕەخنەی توندی لە کورتکردنەوەی ماوەی باڵانس لەلایەن کۆمپانیاکانی مۆبایل گرت و داوای درێژکردنەوەی ماوەکەی کرد.

مونا غەڕابی، سەرۆکی لیژنەکە ڕایگەیاند، باڵانس مافێکی دارایی هاووڵاتییە؛ ناکرێت کۆمپانیاکان بە بیانووی بەسەرچوونی ٢٨ ڕۆژ باڵانس بلۆک بکەن یان بۆ کاراکردنەوەی پارە لە بەشداربوو وەربگرن.

لیژنەکە پێشنیازی کرد کە “دەستەی CMC کۆمپانیاکان ناچار بکات ماوەی بەسەرچوونی باڵانس لە نێوان (سێ بۆ پێنج مانگ)دا دیاری بکەن، بۆ ئەوەی لەگەڵ دۆخی دارایی چینە کەمدەرامەتەکاندا بگونجێت”.

سەرۆکی لیژنەی گەیاندن جەختی کردەوە، کە خاوەندارێتیی سیمکارت بەناوی هاووڵاتییانەوە هێڵی سوورە و نابێت لە دەرەوەی یاسا هێڵەکان بسڕدرێنەوە یان بدرێنە کەسێکی دیکە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە