بۆیەکەم جار ئاماژەی ڕادیۆیی دەرەوەی هەسارەی زەوی تۆمارکرا

توێژەرانی هارفارد بۆ یەکەمجار ئاماژەی رادیۆیی ڕاستەقینەیان لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆرەوە تۆمار کرد.

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، تیمێک لە فیزیازانانی ئەستێرەیی لە زانکۆی هارفارد و زانکۆی ئۆریگۆن توانیان بە یارمەتیی تەلەسکۆپی رادیۆیی “ميركات” لە ئەفریقای باشوور، ئاماژەی رادیۆیی ڕاستەقینە لە کوكبێکی دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر تۆمار بکەن.

ئەم کوكبە کە ناوی “بێتا پیکتۆریس بی” (Beta Pictoris b)ـە، زەبەلاحێکی گازییە و قەبارەکەی ١١ هێندەی هەسارەی مەریخ/مەشترییە، دەکەوێتە دووریی ٦٤ ساڵی ڕووناکی لە هەسارەی زەوی و لە ساڵی ٢٠٠٨ـەوە دۆزراوەتەوە.

 توێژەران جەخت دەکەنەوە، کە ئەم ئاماژە رادیۆییانە پەیوەندییان بە بوونی ژیانی زیرەک یان بوونەوەرە ئاسمانییەکانەوە نییە، بەڵکو دەرئەنجامی دیاردەیەکی سروشتیی شەفەقی جەمسەریین کە بەهۆی جووڵەی تەنۆلکە بارگاوییەکانەوە لەسەر کێڵگە مەگنەتییەکەی هەسارەکە دروست دەبن.

لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە کە کێڵگەی مەگنەتیی ئەم هەسارەیە زیاتر لە ٣٠٠ هێندە بەهێزترە لە کێڵگەی مەگنەتیی هەسارەی موشتەری.

 زانایان توانیان بە بەکارهێنانی شوێنی ڕووناكی و کوازارەکان، ئاماژەی هەسارەکە بە تەواوی لە ئەستێرە دایکەکەی جیا بکەنەوە و پێوانەی ورد ئەنجام بدەن.

هەرچەندە ئەم پێشکەوتنە زانستییە ڕێگە خۆشکەرە بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتیی پێکهاتەی گازیی هەسارە دورودرێژەکان، بەڵام سەردانیکردنیان بەهۆی دوریی مەودای زەبەلاحەوە هێشتا وەک خەونێکی مەحاڵ دەمێنێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە