زەنگەکانی مەترسیی ژیریی دەستکرد یان هەڵای ڕاگەیاندن؟ شارەزایان ڕاستییەکان ڕوون دەکەنەوە
دووبارە باسی مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد (AI) و ئەگەر لەدەستدانی کۆنترۆڵ و خاوەندارێتیی جیهان لەلایەن ڕۆبۆتەکانەوە بووەتە بابەتێکی گەرم و پرسیار لەسەر لایەنە سوودمەندەکانی ئەم پڕۆپاگەندانە دروست بووە. لەم چوارچێوەیەدا، گۆڤاری “نیو ساینتیست” (New Scientist) بۆچوونی چەندین شارەزای بواری تەکنەلۆجیای وەرگرتووە تاوەکو هەڵسەنگاندنێکی واقعیانە بۆ دۆخەکە بکەن.
ماری ئیتكن، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای (Our AI Collective)، جەخت دەکاتەوە کە “ئەوەی لە کۆنترۆڵ دەرچووە ئامێرەکان نیین، بەڵکو ئەو مرۆڤانەن کە دروستیان دەکەن”. ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە نۆرم و مۆدێلە ئێستاکان توانای خۆپێگەیاندن و باشترکردنی خۆبەخۆیان نییە، و ئەگەر خاوەنی چنین توانایەک بوونایە، ئەوا بە ئاشکرا لە واقیعدا ڕەنگدانەوەی دەبوو.
لای خۆیەوە، فیزیازان ئەندرو ڕۆگۆیسکی لە زانکۆی سەری (Surrey) ڕایگەیاند کە ئەم هەڵایە ڕاگەیاندن و ژاوەژاوە زیاتر لە بەرژەوەندیی گەشەپێدەراندایە بۆ ڕاکێشانی سەرمایە و دروستکردنی سەرنج. سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە “خاوکردنەوەی خێرایی پەرەپێدان” دەکەن، ڕۆگۆیسکی بە گاڵتەجارییەوە دەپرسێت: “ئایا بەڕاستی پێویستیمان بە تریلیۆنێک دۆلار هەیە بۆ ئەوەی ژیریی دەستکرد پێشکەشکردنێکی باشترمان بۆ دروست بکات؟” و ڕوونیشی کردەوە کە کۆمپانیا زەبەلاحەکان دەیانەوێت خێراییەکە کەم بکەنەوە بۆ ئەوەی سەرنج بخەنە سەر بەرزکردنەوەی کارایی و کەمکردنەوەی تێچوونەکان. لەگەڵ ئەوەشدا، ناوبراو پێی وایە هەرچەندە مەترسیی ژیریی دەستکردی پێشکەوتوو زەبەلاح نییە، بەڵام مەترسییەکی ڕاستەقینەیە و پێویستە ئامادەکاریی بۆ بکرێت.
