شارەزایەكی كەشناسی هاتنی یەكەم شەپۆلی سەرمای ئەمساڵ و دابەزینی پلەكانی گەرمای ڕاگەیاند و دەشڵێت: باران بارین لە كۆتایی مانگەوە دەستپێدەكات.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی سێ شەممە 29/9/2026 بەدواوە پلەی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەست بەنزمبوونەوە دەکات 5 بۆ 8 پلە بەپێی ناوچەکان و لە ناوچە شاخاوییەکان نزم بونەوەکە زیاتر هەستی پێ دەکرێت.
ڕاشیگەیاند، خێرایی با ناوبەناو چالاک دەبێت 20 بۆ 35 كیلۆمەترلە کاتژمێرێکدا بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری ڕوودەدات.
ئاماژەی بەوەشدا، لە بەرواری 30/9/2026 بەدواوە بۆ ناو مانگی 10 ئەگەری دروست بوونی حاڵەتێکی ناسەقامگیر هەیە لە بەرگەهەوا، کە باران بارین و هەورەگرمە هەیە سەرەتا ناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان دەگڕێتەوە.
وتیشی، “لە ڕۆژی یەک شەممە 27/9/2026 بەشێک لە ناوچە سنورییەکانی باکوور ئەگەری باران و هەورەگرمە و هەیە”.
