بۆ چاککردنی کێشەکانی ئایفۆن iOS 27.0.1 بڵاودەکرێتەوە

ئەپڵ هەنگاو بۆ بڵاوکردنەوەی نوێکاریی iOS 27.0.1 دەنێت بۆ چاککردنی کێشەکانی ئایفۆن.
پاش بڵاوبوونەوەی وەشانی نوێی سیستەمی گەڕان و خستنەڕووی زنجیرەی نوێی ئایفۆن، بڕیارە کۆمپانیای ئەپڵ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو نوێکارییەکی فریاگوزاری و خێرا بە ناوی iOS 27.0.1 ڕەوانەی ئامێرەکان بکات. ئەم نوێکارییە ئامانجی سەرەکی بەرزکردنەوەی سەقامگیریی سیستەمەکە و چاککردنی ئەو هەڵە تەکنیکییانەیە (Bugs) کە لەم دواییانەدا لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ڕاپۆرت کراون.
گرنگترین ئەو چاکسازییانەی لە نوێکارییە نوێیەکەدا جێگیر دەکرێن:
  • چارەسەری کێشەی Face ID و ڕیستارت بوون: لەسەر ئایفۆن ١٨ پرۆ، کاتێک سیستەمەکە نەیدەتوانی ڕووخسار بناسێتەوە، ئامێرەکە بۆ چەند چركەیەك دەوەستا و دواتر بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ریستارت (Reboot) دەبۆوە.
  • چاککردنی تەچ (Touchscreen): هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن ١٨ پرۆ ئاماژەیان بەوە کردبوو کە وەڵامدانەوەی شاشەکە لە هەندێک حاڵەتدا خاو دەبێتەوە یان دەوەستێت.
  • چارەسەرکردنی خێرا دابەزینی پاتری: خێرا بەتاڵبوونی پاتری لەسەر ئامێرە کۆنەکان لە دوای نوێکردنەوە، کە زۆربەی بەهۆی پرۆسەی ڕێکخستنەوە و ئەندێکسکردنی بەکگراوند (Background Indexing) و هەندێک کێشەی دروستبوو لە ئەپەکاندا ڕووی دابوو.
  • باشترکردنی کامێرا و ستایلەکان: چارەسەرکردنی گرفتی سکڕۆڵکردن لە ناو ئەپڵیکەیشنی Camera و بەرزکردنەوەی کوالێتی و کارایی “فۆتۆگرافی ستایلەکانی ٣.٠”.
  • کێشە بینراوەکان و سەقامگیری: چارەسەرکردنی تێکچوونی ڕووکاری بینراو (Visual Glitches) لە کاتی سووڕاندنی شاشە و باشترکردنی گشتی کارایی سیستەمەکە.
١. هۆکاری سەرهەڵدانی کێشەی Face ID چییە؟
لە مۆدێلە نوێیەکانی ئایفۆن ١٨ پرۆدا، ئەپڵ شوێنی هەستەوەری تیشکی ژێرسووری (Infrared Camera) گۆڕیوە و بردوویەتییە ژێر بەشی سەرەوەی شاشەکە تاوەکو ڕووبەری Dynamic Island بە ڕێژەی ٢٥٪ بچووکتر بکاتەوە. ئەم گۆڕانکارییە حاسەییە لەگەڵ وەشانی یەکەمی سیستەمەکەدا بووە هۆی دروستبوونی هەڵەی سۆفتوێر (Software Glitch) لە کاتی بەکارهێنانی Face ID لەناو بەرنامە پارێزراوەکانی وەک Password یان Wallet، کە دەبووە هۆی ڕیستارتبوونی ئامێرەکە.
٢. هەنگاوەکانی کۆمپانیای ئەپڵ:
پشتڕاستکردنەوەی فەرمی: ئەپڵ بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە کێشەی هەڕەمەکی کوژانەوە و داگیرسانەوەی ئایفۆن ١٨ پرۆ پەیوەندی بە تێکچوونی پارچەی ناوەکی (Hardware Fault)یەوە نییە.
ڕێنمایی بۆ بەکارهێنەران: ئەپڵ ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویست بە گۆڕینی ئامێرەکان لە بڕاندەکان ناکات، بەڵکو کێشەکە بە تەواوی لە ڕێگەی ئاپدەیتی سۆفتوێری iOS 27.0.1 لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا چارەسەر دەکرێت.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە