کەشناسێک: هەوا فێنک دەکات و باران و هەورە بروسکە دەستپێدەکات

کەشناسێکی کورد باس لە دەستپێکردنەوەی هەوای فێنک دەکات و دەشڵێت بارانبارین و هەورە بروسکە دەستپێدەکات.

ئاراس جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: لە ماوەی سێ رۆژی داهاتوودا کەشی هەرێم و ناوچەکە بەگشتی بەجێگیری ئەمێنێتەوە و پلەکانی گەرماش بەبەرزی دەمێنێتەوە.

ئەوەشی وتووە: لە 29ی مانگەوە کە دەکاتە رۆژی سێشەمە بارستە هەوایەکی سارد لەدەریای ناوەراستەوە کاریگەری بۆ سەر هەرێم و تەواوی وڵاتانی ناوچەکە درێژ دەبێتەوە و پلەکانی گەرما بەرێژەی 5 تا 7 پلە نزمدەبنەوە و کەشی فێنکی پایزە دەستپێدەکات و بەیەکجاری کۆتایی بەگەرمای هاوین دێت.

بە وتەی ئەو کەشناسە کوردە، لەگەڵ بەردەوامی کاریگەری ئەو سیستەمەی کەش و هەوادا لە کۆتایی هەفتە رۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026، حاڵەتێکی ناجێگیری کەش و هەوا لەسەر ناوچەکانمان دەستپێدەکات کە سەرەتاش بە نمە باران لە کات و شوێنی جیاجیادا کاریگەریەکانی دەردەکەوێت لە هەندێ شوێنیش تاوە بارانێکی مامناوەند و هەورە بروسکەی لەگەڵدا دروست دەبێت ئەم حاڵەتەش بەچەند قۆناغێکی لاواز بۆ مامناوەند تا 10 رۆژی سەرەتای مانگی 10 داهاتوو بەردەوامی دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە