قوباد تاڵەبانی بۆ وەزارەتی پلاندانان: سوود لە ژیری دەستکرد وەربگرن

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەریمی کوردستان داوا لە وەزارەتی پلاندانان دەکات لە کۆکردنەوەی داتادا سوود لە ژیری دەستکرد وەربگرن.

وەزارەتی پلاندانان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی پلاندانانی کرد و لەگەڵ دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و بریکاری وەزیر و راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتەکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری پلاندانان راپۆرتێکی لەبارەی کار و چالاکییەکانی وەزارەتەکە پێشکەش کرد و سوپاسی قوباد تاڵەبانی کرد کە هەمیشە پشتیوان و هاوکاریان بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە؛ جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا دەستخۆشی لە وەزیر و هەموو بەڕێوەبەرەکان و ستافی وەزارەتی پلاندانان کرد، کە لە ماوەکانی رابردوودا بە باشی ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ کردووە و بە تایبەتیش ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی وەزارەتی پلاندانان کرد لە سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق و چەسپاندنی رێژەی راستەقینەی کورد لە پرۆسەکەدا.

قوباد تاڵەبانی داوای کرد وەزارەتی پلاندانان گرنگیی زیاتر بە بابەتی کوالێتیی کۆنتڕۆڵ بدەن و رێوشوێنی باشتر بگرنەبەر، چونکە ئەم پرسە پەیوەندیی راستەوخۆی بە تەندروستیی هاووڵاتییانەوە هەیە. هەروەها پاش ئاماژەدان بە گرنگیی داتا لە پرۆسەی حکومڕانیدا، داواشیکرد لە کۆکردنەوەی داتادا سوود لە ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆژیای نوێ وەربگرن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە