بەپێی پێشبینی کەشناسی هەرێم، لە سبەینێ چوارشەممەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە و تا کۆتایی مانگ بەردەوام دەبن.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرما بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر:37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 37 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی
سۆران: 35 پلەی سیلیزی
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 39 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی
سۆران: 37 پلەی سیلیزی
دەشڵێت: پێشبینی دەکرێت سبەینێ ڕۆژی چوارشەممە گەرمترین ڕۆژ بێت تا کۆتایی مانگی ئەیلول.
