ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دوو پرس تاووتوێ دەکات

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و دەربارەی دوو پرس گفتوگۆ دەکات.

تەوەری یەکەم: تایبەت دەبێت بە ڕاپۆرتی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە سەبارەت بە پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکان، لەگەڵ هەوڵەکان بۆ یەکسانکردنی مووچە و شایستە داراییەکان.

• تەوەری دووەم: تایبەتە بە تاوتوێکردنی پێشنیازی کارکردن بە یاسای فیدراڵیی کۆمپانیا گشتییەکان (ژمارە 22ی ساڵی 1997ی هەموارکراو) لە هەرێمی کوردستان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە