گوگڵ جیهانی سەرسام کرد، ئێستا ژیریی دەستکردەکەی لە یەک کاتدا قسە دەکات و دەبینێت و کارەکانت بۆ جێبەجێ دەکات!
گوگڵ هاوکێشەکەی بە تەواوی پێچەوانە کردەوە. لە کاتی قسەکردن لەگەڵ ژیری دەستکردەکەی پێویست ناکات بوەستیت تا قسەکانی تەواو دەبێت یان مۆبایلەکەت دابنێیت، ئەو لە هەمان ساتدا گوێت لێدەگرێت و کێشەکانت بۆ چارەسەر دەکات!
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی:
ئەم مۆدێلە نوێیەی ژیریی دەستکردەکەی گوگڵ لە ڕێگەی کامێرای مۆبایلەکەتەوە سەیری هەر شتێک بکات (وەک کێشەیەکی ناو ماڵ، هێڵکارییەک، یان دەقێک)، لە چرکەیەکدا لێی تێدەگات و پێتدەڵێت چی بکەیت.
لە کاتی وەڵامدانەوەدا پێت دەڵێت: “یەک چرکە با چێکی بکەم…” و هەنگاو بە هەنگاو پێت دەڵێت لە کوێی کارەکەدایە. واتە بێدەنگ نییە.
ئەگەر لە ناوەڕاستی قسەکردندا لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی تر بیگۆڕیت، بەبێ کێشە و ڕاستەوخۆ بە هەمان زمان لەگەڵت بەردەوام دەبێت.
تۆ بە دەنگ پێداویستییەکانی پێدەڵێیت، ئەو لە پشتەوە دەچێتە ناو ئەپەکان و کارەکان، داڕشتنی بەرنامە و ئامادەکردنی شتەکانت بۆ تەواو دەکات.
لەگەڵ یەک دنیا تایبەتمەندیی و گۆڕانکاریی دیکە، ئەویش لە جێمینایدا ئێستا بەردەستە.
