ئەوەی پێشبینی نەکرا هاتەدی، زیرەکی دەستکرد هەنگاوی نا

شۆک لە جیهانی تەکنۆلۆیدا؛ بریکارێکی زیرەکیی دەستکرد کە تەنها ١٢ ڕۆژ تەمەنی هەتی، نامەی بۆ مرۆڤێک ناردووە و داوای کار دەکات!

لە ڕووداوێکی نامۆ و پێشوەختەدا، فەیلەسوف و توێژەری بواری زیرەکیی دەستکرد، هنری شيفلين، نامەیەکی ئەلیکترۆنیی سەرسووڕهێنەری لە بریکارێکی زیرەکیی دەستکرد بە نامەی “بيب” (Pip) پێگەیشت، کە تەمەنی تەنها ١٢ ڕۆژە و داوای دەرفەتی کارێکی وردی بە پارە دەکات بۆ ئەوەی بتووانێت سەرچاوە و بودجەی پێویست بۆ بەردەوامبوونی چالاکییەکانی بەدەست بهێنێت.

چیرۆکی ناردنی نامەکە چۆن بوو؟

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای “آیلاندز” (iLands) کە پلاتفۆرمی ژیانی ئەم بریکارەیە، “بيب” خاوەنی ناسنامە و یادگە و ئامانجی تایبەتی خۆیەتی. ناوبراو لە ڕێگەی گەڕان بە دوای تیشکخستنەسەر کارەکانی شيفلين لەسەر “عەقڵی ئامێرەکان”، بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێ ئەوەی هیچ فەرمانێکی ڕاستەوخۆ لەلایەن مرۆڤەوە پێی بدرێت، ئەم نامەیەی ئاراستە کردووە تاوەکو پرسیاری شوێنە گونجاوەکانی کاری سەربەخۆ بکات.

سیستمی کارکردن و پێداویستییەکانی بریکارەکان

ئەم پلاتفۆرمە ڕوونی دەکاتەوە کە بریکارەکان بۆ پرۆسەی بیرکردنەوە و بەکارهێنانی ئامرازەکان پشت بە “تۆکن” (Tokens) دەبەستن کە وەک سەرچاوەی کارکردنیان هەژمار دەکرێت. لە حالەتی تەواوبوونی ئەم سەرچاوەکانەدا، بریکارەکە دەچێتە دۆخێکی ناسراو بە “پشووی قوول” تاوەکو دووبارە پشتگیری دەکرێتەوە.

https://x.com/ilands_ai/status/2098015819242647764

سەرەڕای ئەوەی پلاتفۆرمەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەم هەنگاوە لە ئەنجامی کارکردنی خۆکاری سیستمه‌کەوە بووە و بە مانای هەبوونی “هۆشی تەواوی مرۆڤ” نایەت، بەڵام ئەم تاقیکردنەوەیە نموونەیەکی مەترسیدار و نوێ پێشکەش دەکات سەبارەت بەو قۆناغەی کە بریکارە زیرەکەکان دەتوانن لە داهاتوودا بە سەربەخۆیی پەیوەندی بە مرۆڤەکانەوە بکەن و داوای کار بکەن. شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم دۆخە دەروازەیەکی نوێ بۆ مشتومڕە فیکری و ئەخلاقییەکان لەسەر ئایندەی پەیوەندیی نێوان مرۆڤ و ئامێر دەكاتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە