عێراق نرخی نەوت لە بودجە کەمدەکاتەوە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق : نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەی داهاتوودا لە نێوان ٥٣ بۆ ٥٦ دۆلار دەبێت

لیژنەی دارایی ئاشکرای کرد کە پێشبینی دەکرێت لە بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٧دا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە نێوان ٥٣ بۆ ٥٦ دۆلاردا بژمێردرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە ئاڵۆزییەکان و دۆخی تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕێت.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەکە بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، کە ئەو پشێوییانەی ئێستا هەن کاتین و بودجە بۆ ماوەی ساڵێک دادەنرێت، بۆیە نرخی نەوت تەنها لەسەر بنەمای دۆخێکی کتوپڕ دیاری ناکرێت، بەڵکو دەزگای پەیوەندیدار لێکۆڵینەوە لە دۆخی بازاڕی نەوتی جیهانی دەکەن و خەمڵاندنەکانیان بڵاو دەکەنەوە.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، کە کوێت بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ـی لەسەر بنەمای ٥٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک داناوە، سەرەڕای ئەوەی ئەویش ڕووبەڕووی قەیران و گورزەکان بووەوە، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت عێراق نرخەکە لە نێوان ٥٣ بۆ ٥٦ دۆلاردا مەزەندە بکات، یان لەوانەیە حکومەت بە پشتبەستن بە شرۆڤەکانی کۆمپانیای سۆمۆ و پێویستییە نێودەوڵەتییەکان و ڕێڕەوی فرۆشتن، لە نێوان ٦٠ بۆ ٧٠ دۆلاردا دایبنێت.

ئەوەشی خستە ڕوو، کە ئەگەر هەیە نرخەکان بۆ سەرووی ١٠٠ دۆلار بەرز ببنەوە یان دابەزن بۆ ٦٠ دۆلار و هەردوو بژاردەکە لە ئارادان.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، کە بودجەکە لە ڕووی خەرجی و داهاتەکانەوە هێزێکی پلاندانانی هەیە و هێشتا نەبووەتە بڕیاری کردارەکی، تەنانەت بۆ ئەو داهاتە نانەوتیانەش کە بەپێی داتا و پێوەرە کاتی و ئاراستەکانی داهاتوو بە شێوەیەکی کۆتایی نەخەمڵێنراون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە