وتەبێژ1ی حكومەتی هەرێم جەخت لە قسەیەكی مانگێك لەمەوبەری دەكاتەوە، كە وتویەتی “كێشەی بەنزین كاتییە” و دەڵێت: نەمانهێشتووە قەیرانی بەنزین قوڵ ببێتەوە و هەوڵی زیادكردنی بڕی بەنزین و كەم كردنەوەی نرخەكەی دەدەین.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: کێشەی بەنزین حکومەتی هەرێم دروستی نەکردووە، بەڵكو بەهۆی كەمی بەرهەم و ئاڵۆزی ناوچەكەوە دروست بووە، بەڵام نەمانهێشتووە كێشەكە قوڵتر ببێتەوە.
ڕاشیگەیاند، ئێستاش دەیڵێمەوە، كە كێشەی بەنزین كاتییە و ئەو كاتییەمان چارەسەر كردووە، كە نەمانهێشتووە قەیرانەكە قوڵتر ببێتەوە، بەڵام لەو نرخە بەرزەی ئێستای ڕازی نیین.
وتیشی، “هەوڵی كەم كردنەوەی ئەو نرخە و زیاد كردنی بەرهەمی بەنزین دەدەین و شاندەكانیشمان لەگەڵ بەغدا بەجدی باسیان كردووە.
باسی لەوەشکرد: هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی بۆ بەکارهێنانەوەی ناوخۆ پێمان دەدەن زیاد بکەن، بەغداش لەوە تێگەیشتووە کە بڕەکە بەشی پێداویستی ناوخۆی هەرێم ناکات.
