گووگڵ و ئەپڵ چارەسەری سەر گێژخواردن پێشکەش دەکەن

گووگڵ و ئەپڵ چارەسەرێک بۆ دیاردەی سەرگێژخواردن لە کاتی بەکارهێنانی مۆبایل لە ناو ئۆتۆمبێلدا پێشکەش دەکەن.

زۆرێک لە بەکارهێنەران لە کاتی سواربوونی ئۆتۆمبێلدا بەدەست سەرگێژخواردن و نائارامییەوە دەناڵێنن کاتێک سەیری شاشەی مۆبایلەکانیان دەکەن، ئەمەش وای کردووە کۆمپانیا تەکنییکییەکان بیر لە دۆزین باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەران بکەنەوە.

لێکۆڵینەوەکانی ئەم کۆمپانیایانە گەیشتوونەتە ئەوەی کە باشترین ڕێگە بۆ ڕێگریکردن لەم دیاردەیە، زیادکردنی کۆمەڵێک خاڵی جووڵاوە لەسەر شاشەی مۆبایلەکە کە هاوشێوەی ئاراستەی جووڵەی ئۆتۆمبێلەکە جووڵە دەکەن.

ئەم تایبەتمەندییە ئێستا لەلایەن هەردوو کۆمپانیای ئەپڵ و گووگڵەوە خراوەتە گەڕ؛ ئەپڵ لە ساڵی ٢٠٢٤ لەگەڵ نوێکردنەوەی (iOS 18) خستییە ڕوو، لای خۆیشیەوە کۆمپانیای گووگڵ لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ لەگەڵ بڵاوکردنەوەی فەرمیی سیستەمی (ئەندروید ١٧) ئەم تایبەتمەندییەی بەردەست خست.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی تەکنۆلۆجیی “پی سی ماغازین”، هۆکاری سەرگێژخواردن لە کاتی سەیرکردنی مۆبایلدا دەگەڕێتەوە بۆ تێکەڵاووبوونی دوو هەستی جیاواز لە جەستەدا؛ یەکەمیان لە ڕێگەی گوێی ناوەڕاستەوەیە کە هەست بە جووڵەی جەستە دەکات، و دووەمیان چاوە کە شاشەی مۆبایل بە جێگیری دەبینێت. زیادکردنی ئەم خاڵە جووڵاوە دەبێتە هۆی ئەوەی چاو و مێشک هەست بە جووڵەی هاوسەنگ لەگەڵ ئاراستەی ئۆتۆمبێلەکە بکەن، بەمەش هەستی سەرگێژخواردن نامێنێت.

دەتوانیت لە ڕێگەی بەشی ڕێکخراوەکانی دەستپێگەیشتن (إعدادات الوصول) پاشان بەشی جووڵە (الحركة)، هەڵبژاردەی”تایبەتمەندی و جوڵە” (مؤشرات الحركة) چالاک بکەیت، یان لە ڕێگەی لیستی خێراییەوە دوگمەی بۆ زیاد بکەیت.

لە ڕێگەی سەردانیکردنی بەشی ڕێکخستنەکانەوە (الإعدادات)، یان لە لیستی خێرای سەرەوەی شاشە بە گەڕان بەدوای دوگمەی “تخفيف دوار الحركة” دەتوانیت چالاکی بکەیت (ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا بۆ ئەو ئامێرانەیە کە سیستەمی ئەندروید ١٧ـیان وەرگرتووە).

بەم ڕێگایە تاقی بکەرەوە

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە