وەزیرى دەرەوەى سعودیە: ئاسایشى وڵاتەکەمان هێڵى سوورە

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕایدەگەیەنێت، دەوڵەتانی ئەنجومەنی هاریکاری بەهیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەن خاکەکەیان بکرێتە ئامانج.

ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند، ئاسایشی کەنداوی عەرەبی بەرقەرار نابێت بەبێ ڕێزگرتن لە سەروەری و سەربەخۆیی دەوڵەتەکانی و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیان.

ئاماژەی بەوەشدا، ئاسایشی شانشینی عەرەبی سعودی بابەتێکە دەستکاری و زیانپێگەیاندن هەڵناگرێت (هێڵی سوورە) و دەوڵەتانی ئەنجومەنی هاریکاری بەهیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەن خاکەکەیان بکرێتە ئامانج.

جەختیشی كردۆتەوە، جەخت لەسەر گرنگی ئازادی کەشتیوانی و سەلامەتیی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز و سەرجەم ڕێڕەوە دەریاییەکانی تر دەکەینەوە.

دەشڵێت: هەر شڵەژان و ئاڵۆزییەک لە ڕێڕەوە دەریاییەکاندا، لێکەوتەکانی بۆ سەر بازاڕەکانی جیهان، زنجیرەکانی دابینکردن و گەشەی ئابووری پەلدەکێشێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە