بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا.

عەقیدی پۆلیس، سۆران محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە لەقەزای ڕزگارییەوە تەرمی گەنجێک بەناوی ( ا – م – م ) لەدایکبووی 2003 هێنرایە پزیشکی دادی قەزای کەلار، کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.

ڕاشیگەیاندووە، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو “بەچەکی جۆری دەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە”.

دەشڵێت: لەئێستادا لەسەر هۆکار و چۆنێتی ڕووداوەکە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە