دەربارەی مامەڵەی تۆمار و مۆڵەت بڕیاری نوێ درا

هاتووچۆی گەرمیان بڕیاری دا بە بێ پێناسی دیجیتاڵی هیچ مامەڵەیەک لە بەشی تۆمار و مۆڵەت ڕایی نەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ئاسانکاری لە بەڕێکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان، سەرجەم هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگاداردەکەنەوە لەوەی بڕیارێکی نوێ دراوە.

هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە سبەینێ دووشەممەوە، پێویستە هاووڵاتییان و شۆفێران پێش ئەوەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بکەن بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان لە بەشی تۆمار و بەشی مۆڵەت، پێویستە سەرەتا سەردانی بنکەی تۆماری پێناسی دیجیتاڵی بکەن لە بانکی گەرمیان بۆ دەرهێنانی پێناسی دیجیتاڵی (بایۆمەتری).

جەختیشیکردەوە کە بەبێ ئەنجامدانی تۆماری پێناسی دیجیتاڵی (بایۆمەتری) لە بانکی ناوبراو لە شاری کەلار، هیچ مامەڵەیەک لە بەشەکانی تۆمار و مۆڵەت ڕایی ناکرێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە