دواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا

بەڕێوەبەری کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو بریکارانەی کە تا ئێستا پارەی سەبەتەی خۆراکی پێنجیان رادەست نەکردووە و دەڵێت، دواین وادە رۆژی سێشەممەیە.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ یەکشەممە هۆشداری داوەتە بەشێکی دیکەی بریکارەکانی خۆراک و دەڵێت: ئاگاداری بریکارەکانی ناو شار دەکەینەوە لە کۆدی (261، 262، 263، 264، 265، 266، 267، 268، 269، 270 + 291) کە بڕی پارەی سەبەتە خۆراکی پێنج یان نەداوە بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی بکەن بۆ ئیداع کردنی پارەی سەبەتە خۆراکی پێنجەم.

ئەوەشی وتووە: ڕۆژی سێشەممە 15ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ رادەستکردنی پارەکە، هەر دواکەوتنێک لەم وادەیە بریکار غرامە دەکرێت بەپێی یاسا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە