دەروازەی سنووریی شەلەمچە جارێکی تر داخرا

لەسەر پاشخانی هێرشەکانی سەر سعودیە؛ دەروازەی سنووریی شەلەمچە جارێکی تر داخرا

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە دەروازەی سنووریی شەلەمچە لەگەڵ ئێران لە پارێزگای ميسان، دوای ئەوەی پێشتر دەرگاکەی بۆ هاتوچۆی گەشتیاران و هاووڵاتییە گیرخواردووەکان کرابووەوە، جارێکی تر داخراوەوە.

سەرچاوەکە بە “سۆمەریە نيوز”ـی ڕاگەیاندووە، کە داخستنی دەروازەکە لە کاتێکدایە کە پارێزگاکە توندترین ڕوشوێنی ئەمنی بەخۆیەوە دەبینێت، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بە پەرەسەندنەکانی ئەم دواییانە و لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بەو هێرشانەی کە لە خاکی عێراقەوە ئاراستەی شانشینی سعودیەی عەرەبی کرابوون.

جێگەی باسە دەروازەی شەلەمچە یەکێکە دیارترین خاڵە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران و لە لای ئێرانیشەوە دەروازەی چەبابە بەرانبەریەتی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە