پۆلیسی ئەنبار دەستی بەسەر 47 درۆن و دەیان پارچە چەکدا گرت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، هێزەکانی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار توانییان دەست بەسەر کۆگایەکی شاراوەی چەک و درۆندا بگرن کە لە شوێنێکی چۆڵکراودا حەشاردرابوون.

ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچەی “35”ی سەر بە پارێزگای ئەنبار ئەنجامدرا، لە ناو بینایەکدا کە پێشتر وەک دوکانی چاککردنەوەی تایەی ئۆتۆمبێل بەکاردەهێنرا. لە کاتی پشکنینی شوێنەکەدا، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر 47 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 46 پارچە تەقەمەنیدا گرت کە بەتەواوی ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی بە درۆنەکانەوە ببەسترێنەوە. جگە لەمانەش، پاتری و پێداویستی دیکەی پەیوەندیدار بە کارپێکردنی ئەو فڕۆکانە دۆزرانەوە.

هاوکات شوێنەکە بە تەواوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کۆنترۆڵ کراوە و دەست بەسەر سەرجەم کەرەستەکاندا گیراوە. لە ئێستاشدا، دەزگا پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی وردی تەکنیکی و ئەمنی کردووە بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی ئەو درۆن و تەقەمەنیانە و دۆزینەوەی ئەو لایەنانەی لە پشت ئەم کارەوەن، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەریان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە