عەلی زەیدی بریاری بۆ دامەزراندن دا

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری تەرخانکردنی پلەی دامەزراندن بۆ دەرچووانی ساڵانی ڕابردوو دەرکرد.

لە هەنگاوێکدا بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و ڕەخساندنی هەلی کار، سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی ڕاسپارد کە لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا، پلەی دامەزراندن بۆ دەرچووانی ساڵانی ڕابردوو تەرخان بکات.

ئەم بڕیارە ئامانج لێی زامنکردنی مافی ئەو دەرچووانەیە کە بۆ ماوەیەکی درێژ چاوەڕوانی دامەزراندن بوون و لە خشتەکانی پێشوودا نەبوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە