سێیەمین فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە ئاکرێ بەڕێوەدەچێت

 

بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ئاکرێ ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا 3ـەمین فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە قەزاکە بەڕێوەدەچێت، بە ئامانجی خزمەتکردنی جووتیاران، ساخکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی و ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ ناوچەکە.

فازڵ مستەفا، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ ڕایگەیاند، فێستیڤاڵەکە بە پاڵپشتی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری دهۆک سازدەکرێت، هاوکات لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار و ڕۆشنبیری ئاکرێوە سەرپەرشتی دەکرێت.

دەشڵێت: ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە زۆر فراوانتر لە ساڵانی پێشوو بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 100 چادر بۆ جووتیارانی بەشداربوو دابینکراون بۆ نمایشکردنی بەرهەمە جیاوازەکانیان.

ئەم فێستیڤاڵە بە بەشداری سەدان جووتیاری ناوچەکە بۆ ماوەی 3 تاوەکو 5 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، کە هاوکار دەبێت لە دابینکردنی بازاڕێکی ڕاستەوخۆ بۆ بەرهەمی کێڵگەکان و چالاککردنی کەرتی گەشتوگوزار لە ئاکرێدا.

دووەم فێستیڤاڵی ئاکرێ بۆ بەرهەمە خۆماڵییەکان

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە