شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات ئاستی بارانبارین لە مانگی 10ـی ئەمساڵدا لە سەرووی ئاستی ئاساییەوە بێت، ئەمەش بە دەستپێکی دڵخۆشکەری وەرزی نوێی بارانبارین دادەنرێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، کە چاوەڕوان دەکرێت مانگی 10ـی ئەمساڵ ئاستی دابارین لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرووی ئاستی ئاساییەوە بێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو پێشبینییە بە دەستپێکی زۆر دڵخۆشکەر بۆ وەرزی نوێی بارانبارین لە قەڵەم دەدرێت.
وتیشی، “لە ماوەی نێوان 15ـی مانگی 10 تا 10ـی مانگی 11ـدا، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان چاوەڕوان دەکرێت پهڵه بدات”.
