گیدعۆن ساعر:گەلی كورد هێشتا سەربەخۆیی سیاسی بەدەستنەهێناوە

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، بەداخەوە گەلی كورد هێشتا سەربەخۆیی سیاسی بەدەستنەهێناوە؛ دەمانەوێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵیان بەهێزبكەین

گیدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیامێكی ڤیدۆيیدا كە ئاڕاستەی یەهودا بن یوسف، سەرۆكی رەوەندی كوردیی لە ئیسرائیل كردووە دەڵێت: دەمەوێت پیرۆزبایی لەئێوە و سەرجەم بەشداربووانی کۆنفرانسەکەی لەندەن بکەم، کە تایبەتە بە پەیوەندییەکانی نێوان گەلی جولەکە و گەلی کورد.

دەشڵێت:ئەمە هاوڕێیەتییەکی دێرین و گرنگە لە نێوان دوو کەمینە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، کورد نەتەوەیەكە لە چوار وڵاتدا كەمینەن، بە داخەوە هێشتا سەربەخۆیی سیاسییان بەدەست نه‌هێناوە.

جەختیشی كردۆتەوە، ئێمە باوەڕمان بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان کەمینە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، بە تایبەتیش پەیوەندییەکان لە نێوان جولەکەو کورددا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە