دەرمانەکانی دابەزاندنی کێش بۆ ڕووتانەوەی قژ مەترسیدارن

توێژینەوەیەکی نوێ: دەرمانەکانی دابەزاندنی کێش ڕەنگە پەیوەندییان بە هەڵوەرینی قژەوە هەبێت لە پیاواندا.

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە پەیوەندییەکی ئەگەری هەیە لە نێوان بەکارهێنانی دەرمانە باوەکانی دابەزاندنی کێش و چارەسەری شەکرە (وەک ئۆزمپیک، وێغۆڤی و زێبباوند) لەگەڵ زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە هەڵوەرینی بۆماوەییی قژ لەو پیاوانەی کە ئامادەیی و بۆماوەییی ئەم حاڵەتەیان تێدایە.

ئەنجامی ئەو توێژینەوەیەی کە لەلایەن توێژەرانی ناوەندی پزیشکی لانگۆن لە زانکۆی نیویۆرک ئەنجامدراوە، دەەرخەری ئەوەیە ئەو پیاوانەی هەڵگری جیناتی پەیوەندیدارن بە هەڵوەرینی بۆماوەییی قژەوە (کە باوترین جۆری هەڵوەرینی قژە لە پیاواندا)، لە کاتی بەکارهێنانی ئەم دەرمانانەدا ڕەنگە ڕووبەڕووی نزیکەی ٧٪ زیادبوون لە مەترسیی لەدەستدانی قژیان ببنەوە.

توێژەران تیشکیان خستووەتە سەر جینی پەیوەندیدار بە ڕووکەشەبۆتەکانی گلۆکاگۆنەوە، و دوای بەراوردکردنی زانیارییە بۆماوەیییەکان، بۆیان دەرکەوتووە کە چالاکبوونی ئەم ڕێڕەوە پەیوەندیی بیۆلۆژیی لەگەڵ هەڵوەرینی قژدا هەیە. سەرەڕای ئەوەی پێشتر باوەڕ وا بوو کە دابەزاندنی خێرای کێش هۆکاری کاتیی هەڵوەرینی قژە، بەڵام ئەم توێژینەوە نوێیە ئاماژە بەوە دەکات کە ڕەنگە فاکتەری بۆماوەیییش ڕۆڵی تێدا هەبێت.

توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە، کە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە بۆ تێگەیشتن لەو میکانیزمە بیۆلۆژییە، و لە داهاتوودا ئەم جۆرە توێژینەوانە یارمەتیدەر دەبن بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی کە ئەگەری تووشبوونیان بەم حاڵەتەیە پێش ئەوەی دەرمانەکان بەکاربهێنن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە