“بۆ سووتەمەنی لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان بڕیار دەدرێت”

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ سووتەمەنی لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان بڕیار دەدرێت و دەشڵێت: ئەم هەفتەیە یەكلاكەرەوە دەبێت.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا ڕایگەیاندووە، تاوتوێی کێشەی قەیرانی سوتەمەنی دەکرێت و بڕیار لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دەدرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم هەفتەیە هەفتەیەكی یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ كێشەی سووتەمەنی لە هەرێم.

دەشڵێت: لە ئێستادا ڕاپۆرتی لیژنەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان گەیشتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران و سبەی یاخود دوو سبەی ڕاپۆرتی لیژنەی وەزارەتی نەوتی عێراقیش دەگات و تاوتوێی بابەتەكە دەكەین.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو بڕیارە دەدەین كە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستاندا بێت و لەبارەی ئەم پرسەشەوە بڕیاریی یەكلاییكەرەوە دەدرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە