کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی ئەمنی هاوبەش لە نێوان دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەندین فایل و مەلەفی هەستیاری ئەمنی تاوتوێ کران.
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر شەمه‌ری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەڕێوەچوو. لە لایەنی حکومەتی فیدراڵەوە هەریەکە لە سەرۆکی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، بریکاری هەواڵگری لە وەزارەتی ناوخۆ، بریکارەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگری، یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ ئۆپراسیۆنەکان و چەند فەرماندەیەکی سوپا بەشدار بوون، هەروەها لە لایەنی هەرێمیشەوە سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە و چەند فەرماندەیەکی ئەمنی لەوانە فەرماندەی دەڤەری یەک و تیمێکی دەزگای هەواڵگری هەرێم ئامادە بوون.
لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆیەکی ورد لەسەر چەندین تەوەر کرا، لەوانە:
  • خستنەڕووی زانیاری لەسەر ئەو ناوچانەی جێگەی بایەخی ئەمنی هەردوولان.
  • تاوتوێکردنی دۆخی دەروازە سنوورییەکان.
  • ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی و دزەکردن لەلایەن هێزەکانی سنوورەوە.
  • ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان.
  • پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری لە نێوان هێزە ئەمنییەکاندا.
لە لای خۆیەوە، عەبدولئەمیر شەمه‌ری جەختی لە گرنگی پاراستنی سنوورە نێودەوڵەتییەکان، ئەنجامدانی ڕاهێنانی هاوبەش، ڕادەستکردنی داواکراوان بە دادگا و فراوانکردنی کاری هەواڵگری کردەوە. هاوکات سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگەش تێبینییەکانی خۆی لەسەر پلانی مەیدانی خستەڕوو.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، چەند ڕاسپاردەیەک بۆ تەواوکاری ئەمنی و یەکخستنی هەوڵەکانی سەقامگیری دابران.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە