سایلۆی سلێمانی جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە

سایلۆی سلێمانی ڕاگەیاند جوتیارانی ئەو ناوچەیەی کە بۆ وەرزی کشتوکاڵی ٢٠٢٥ گەنمەکانیان لە سایلۆی سلێمانی ڕادەست کردووە، تا ژمارە کارتی ١٥٣١، دەتوانن لە ڕۆژی دووشەممە، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە شارەدێی پیرەمەگروون بکەن.

بەپێی ئاگادارییەکە کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکرایەوە، جوتیاران دەتوانن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی بانکی بڕی شایستە داراییەکانیان سەردانی هۆبەی ژمێریاری بکەن.

سایلۆی سلێمانی هەروەها جەختی کردووەتەوە کە ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بە ناوی خۆی ڕادەست کراوە، پێویستە خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی چەکەکە.

لە ئەگەری ئامادەنەبوونی جوتیارەکە، کەسی نوێنەر دەبێت بریکارنامەی داد‌نووسکراوی پێ بێت؛ چونکە چەکی هیچ جوتیارێک بە کەسێکی تر نادرێت، بەبێ بوونی بریکارنامەی داندنووسکراو.

لە هەمان کاتدا، داوا لە کەسی ئامادەبوو کراوە کە کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆی ببات بۆ ئەوەی چەکە بانکییەکە وەربگرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە