بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستی لەکارکێشایەوە

بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوەو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری “تۆڕی میدیایی خەڵک” ئامادەی بوو، تیایدا ڕایگەیاند: لە ماوەی چوار ساڵ و یەک مانگە ئەوەندەی توانیویانە کاریان کردووە، ناشیەوێت باسی ئەو کارانە بکات کەلە کاتی ئەودا کراون لە نۆژەنکردنەوەی خوێندنگە و خزمەتی تری پەروەردەیی، چونکە بە ئەرکی سەرشانی خۆی زانیوە.

وتیشی: “هیوادارم ئەو کەسەی لەدوای ئێمە دێت و ئەو بەرپرسیارێتییە وەردەگرێت، کادرێکی پەروەردەیی بێت، تابتوانێت لە ئازارەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران تێ بگات”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە