بەگوێرەی نوێترین ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی 1 تا 31ی ئابی 2026، کۆی 1804 کەس سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانکاری سلێمانییان کردووە و خزمەتگوزاری و چارەسەری پێویستیان بۆ دابین کراوە.
بەپێی ئامارەکە کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکرایەوە، لەو ماوەیەدا 240 کەس سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە، 1086 کەس سەردانی بەشی ڕاوێژکاریان کردووە و 478 کەسیش لە بەشی چارەسەری سروشتی خزمەتیان وەرگرتووە.
هەروەها لە ماوەی مانگی ئابدا، لە نەخۆشخانەکە 212 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە؛ کە بریتین لە 15 نەشتەرگەری سەرووگەورە، 181 نەشتەرگەری گەورە، 10 نەشتەرگەری ناوەند و 6 نەشتەرگەری بچووک.
لە هەمان ماوەدا،207 نەخۆش لە نەخۆشخانەکە داخڵ کراون، کە 21 کەس لە بەشی سووتاوی و 186 کەس لە بەشی نەشتەرگەری جوانکاری بوون.
