لەسەر بانگێشتی یەکێتی هاوردەوناردنکارانی ئەرمینیا بەفەرمی شاندی باڵای یەکێتی هاوردەوناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەشداری کردنەوەی پێشانگای ئەرمینا ئیکسپۆیان دەکات.
شاندەکە ڕۆژی 4ی ئەیلوول، بە سەرۆکایەتی شێخ مستەفا شێخ عەبدوالرەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردەوناردنکارانی کوردستان بەیاوەری سەرۆک و جێگران و هاوردەکارانی شارەکانی دهۆک و سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان بەشداربون لە کردنەوەی پێشانگای ئەرمینیا ئیکسپۆ لە
یەریفان.








