ئێریک ترەمپ، کوڕی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دیمەنی ڤیدیۆیی پاسپۆرتە نوێیەکەی بڵاوکردەوە کە بە وێنە و واژووی باوکییەوە چاپ کراوە.
پاسپۆرتەکە چاپێکی نوێ و سنوورداری ئەمریکایە کە لە وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە یادی 250 ساڵەی دامەزراندنی ئەمریکادا بڕیاری چاپکردنی دا و شوێنی پاسپۆرتی ئاسایی ناگرێتەوە.
لە دیزاینی نوێکەدا وێنەی دۆنالد ترەمپ لە پەڕەی ناوەوەی پاسپۆرتەکە دیارە، لەگەڵ بەشێک لە دەقی «ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی»ی ئەمریکا و واژۆی ترەمپیش لە دیزاینەکەدا بەکار هاتووە.
بەپێی وەزارەتی دەرەوە، ئەم پاسپۆرتە هەمان تایبەتمەندییە ئەمنییەکانی پاسپۆرتی ئاسایی ئەمریکای هەیە و جێگای پاسپۆرتی ئاسایی ناگرێتەوە. بۆ ئەم وەشانە سنووردارە، 250 هەزار دانە بۆ داواکەرانی ئەمریکایی ئامادە کراوە.
دروستکردنی ئەم دیزاینە لەلایەن بەشێک لە دیموکراتەکانەوە ڕەخنەی لێ گیراوە، بە تایبەتی بەهۆی ئەوەی وێنە و واژۆی سەرۆکی لە ناو پاسپۆرتێکی فەرمیی حکومەتیدا هاتووە.
