رۆیتەرز: تیمی ترەمپ پلانێکی مەترسیدار دادەنێن دژی ئێران

رۆیتەرز: تیمی ترەمپ پلانی “پەرەسەندنێکی مەترسییدار” دژی ئێران دادەنێت لە پاش هەڵبژاردنە نیوەییەکان

ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتیی رۆیتهرز ئاشکرای کرد کە لە کۆشکی سپی و لەلایەن یاریدەدەرانی دۆناڵد ترەمپەوە پلانی هەن بۆ زیادکردنی پەرەسەندن و بەرزکردنەوەی ڕێژەی پرۆسە سەربازییەکان دژی ئێران لە پاش هەڵبژاردنە نیوەییەکانی ئەمریکا کە بڕیارە لە ٣ی تشرینی دووەم بەڕێوەچبن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسەکە لە چوار سەرچاوەی نێو کۆشکی سپییەوە بە بێ ئاشکراکردنی ناویان وەرگرتووە، پلانێکی تەواوکراو بۆ پەرەپێدانی جەنگ دژی ئێران هەیە کە دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنە نیوەییەکان جێبەجێ دەکرێت.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە کۆشکی سپی و تیپی ترەمپ لە ئێستادا بڕیاریان داوە پرۆسە سەربازییەکان لە ئاستی ئێستایاندا بهێڵنەوە و تەنها پشت بە سزاکانی ئابوری ببەستن، ئەوەش بە مەبەستی خۆپاراستن لە هەر زیانێکی گەورەی هەڵبژاردن کە ڕەنگە تووشی پارتە کۆمارییەکان ببێت.

ئەم پەرەسەندانە لە کاتێکدا دێن کە هەڵبژاردنە نیوەییەکانی ئەمریکا ڕووبەڕووی گوشاری سیاسی بوونەتەوە، و پارتی دیموکرات هەڵمەتی فراوانی بۆ هێرشکردنەسەر سیاسەتەکانی ترەمپ و کۆمارییەکان لەبارەی دۆسیەی ئێران و لێکەوتەکانی جەنگ دەست پێکردووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە