ڕاگرتنی بارهەڵگر لە کۆڵان و گەڕەکەکان قەدەغە کرا

هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات: ڕاگرتنی بارهەڵگر لە ناوچە نیشتەجێبوونەکاندا قەدەغەیە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێکی نوێی لەبارەی قەدەغەکردنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە گەڕەک و کۆڵانەکاندا دەرکرد و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕکاری یاسایی توند بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هاتوچۆ، ڕاگرتنی سوارڕەوە بارهەڵگرەکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە لە ناوچەکانی نیشتەجێبووندا قەدەغەیە، بەهۆی ئەوەی مەترسیی گڕگرتن و ئاگرکەوتنەوەیان لێ دەکرێتەوە و دەبنە هۆی دروستکردنی قەرەباڵغی و بێزارکردنی هاووڵاتییان.

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەدا، مەفرەزەکانی هاتوچۆ لە هەڵمەتێکی بەدواداچووندان و هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت، رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە