سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر یارمەتی کوردەکان بدەین ببنە دەوڵەت، ئەوا کوردەکان خیانەتمان لێناکەن.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دروستبونی دەوڵەتی کوردی هیچ زیانێکی بۆ ئێران نیە بەپێچەوانەوە سوودێکی زۆری هەیە بۆمان و دەشڵێت: دەبێت سیاسەتمان لەبارەی کوردەکانەوە بگۆڕین.
ڕاشیگەیاندووە، هاوپەیمانی ئێران و کوردستان وادەکات دەسەڵاتی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرینە دەست و ئەمریکاش ئیتر ناوێرێ هێرشمان بکاتە سەر.
دەشڵێت: دەبێت ئێران رازی بێت بە دروستبوونی دەوڵەتی کوردی، چونكە دروستبوونی دەوڵەتی کوردی هیچ زیانێکی بۆ ئێران نییە بەڵكو قازانجی هەیە و بەبێ گومرگ دەگەینە سەر دەریا و لوبنان و سوریا لەبەردەممان دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، چەندینجار لە پەرلەمان وتوومە دەبێت سیاسەتمان لەبارەی کوردەکانەوە بگۆڕین. بمانەوێت یان نا دەبێت کورد بۆلای خۆمان ڕابکێشین.
قالیباف جەختیشی كردۆتەوە، ئێمە دوو شار دەدەینە کوردەکان لەبەرامبەردا هاوپەیمانی سێ وڵات بەدەست دەهێنین سوریا، عێراق، تورکیا.
ئاشكراشی كردووە، کوردەکان ببن بە هاوپەیمان لەگەڵمان زۆر لەتورکیا باشتر دەبن بۆمان. ئەگەر یارمەتیان بدەین کوردستان دروست بکەن، لەبنەڕەتدا کوردستانی گەورە دەبێتە وڵاتی ئێرانی دووەم.
